لێکۆڵینەوە لەموڵک و ماڵی حەلبوسی و هاوسەرەکانی دەکرێت
دەستەی دەستپاكی عێراق، لێکۆڵینەوە لە موڵك و ماڵی محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هەردوو هاوسەرەكەی دەکات.
بەگوێرەی نووسراوێک، كە ئاڕاستەی نوسینگەی روبەڕوبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو هاوكاریكردنی دارایی تیرۆر كراوە, داوا کراوە زانیارییان بدەنێ, لەبارەی موڵك و ماڵ هەژماری بانكیی (محەمەد رێكان حەدید عەلی حەلبوسی)و هەردو هاوسەرەكەی (هبە محەمەد عەبدولعەزیز)و (نوار عاسم محەمەد) لە لەوڵاتی (ئوردن و بیلاروسیا).
ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوار شەممە، دەستەی دەستپاکی، بەرپرسی هۆبەی وەبەرهێنانی لە دەستەی وەقفی سونی لە کەرکوک دەستگیرکرد، ئەوەش بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.