نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی مووچەخۆران

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم دەڵێت؛ هیچ رێگریەک نیە بۆ نەناردنی ئەو بڕە پارەیە، ئێمە وەکو وەزاروت ئامادەکاریی تەواومان کردووە.

لەم بارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ھیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە نییە و پێدەچێت لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە ناردنی بکرێت، ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکان ھەبێت.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان وتی، ئامادەکاری کراوە ئەگەر ھەفتەی داھاتوو ٧٠٠ ملیارەکە بگاتە ھەرێم، لەگەڵ گەیشتنی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دەکرێت.

دوێنێ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراقی کرد و داھات و مووچەی ھەرێم و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بودجە تاوتوێکران.

ھەواڵی زیاتر