13 هەزار شوێنی نیشتەجێبوون لە غەزە رووخاون

نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززە، کە دامەزراوەیەکی حکومەتی فەلەستینە رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل، کە 12 رۆژە بەردەوامە، 3478 کەس لە غەززە کوژراون و 12065 کەسیش بریندار بوون. دەشڵێت، “12845 شوێنی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی رووخان و 121 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیش زیانیان بەرکەوتووە.”

شەوی چوارشەممە 18-12-2023 نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززە لەبارەی دوایین ئامارەکانی تایبەت بە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین و ئیسرائیل، رایگەیاند، “تاوەکو کاژێر 08:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 18ی ئۆکتۆبەر 3478 کەس لە غەززە شەهید بوون، 12065 کەسیش بریندار بوون.”

نووسینگەکە ئاشکراشی کردووە، بەهۆی شەڕەکانەوە، 4821 باڵەخانەی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی رووخاون، کە 12845 یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدابووە، هەروەها 121 یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە کە 9055یان بە هیچ شێوەیەک بۆ ژیانکردن تێیاندا گونجاو نین.”

ژێدەە

رووداو

ھەواڵی زیاتر