پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانە لە شارەکانی لیۆن، لیل، نیس، نانتێ، تۆڵۆز و بەوڤەی بەهۆی “هەڕەشەی تیرۆریستی”یەوە چۆڵکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی فەرەنسا بڵاوی کردەوە، لایەنی پەیوەندیدار گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکان و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت هەڕەشەکان تا چەندە راستەقینەن.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی فەرەنسا فەرمانی کردووە هیچ فڕۆکەیەک لەو فڕۆکەخانانە نەفڕێت تاوەکو هەموو شتێک روون دەبێتەوە.