راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل

‎راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەزە.‎

حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.

‎دوپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر