دوا شەش ساڵ، بۆ یەکەمجار ئاراس شێخ جەنگی، یەکێک لە جێبەجێ کارانی پیلانەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، راستیەکان ئاشکر دەکات و دەڵێت ” ئەوانەی ئيستا دەسەڵاتداری یەکێتین ئەوکاتەش نیەتیان بەدەست هێنانی پلە و پۆست و پارەو و پول بوو”.
ئاراس جەنگی دەڵێت “بەداخەوە فەرمانی شەهیکردنی پێشمەرگەکانی کاک کۆسرەتیش ئەوکات لەلایەن کودەتاچیەکانەوە درا و بەدەستی هێزەکانی دژەتیرۆر جێبەجێکرا،لەوکاتەدا وا بڕیاردرا کە چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی شەهید بکرێن تا بەخەڵک بڵێین شەهیدمان داوە”.
دەقی پۆستەکەی
بۆ مێژوو دوای شەش ساڵ لە ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بە گرنگی دەزانم ئەم ڕاستیانە بڵێم.
ناتوانم حاشا لەوە بکەم کە بەشێک بووم لە ڕێککەوتنی شانزەی ئۆکتۆبەر و گەڕاننەوەی سوپای عێراق بۆ کەرکوک،بەڵام نیەتی من پاراستنی کەرکوک بوو بەڵام ئەوانەی ئيستا دەسەڵاتداری یەکێتین ئەوکاتەش نیەتیان بەدەست هێنانی پلە و پۆست و پارەو و پول بوو.
سەرۆکی ئێستای یەکێتی ئەوکاتە داوای ٢٥هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کرد،بیرمە کاک ئاسۆ مامەند داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کرد و وەستا ڕەسوڵیش داوای پۆستی پارێزگاری هەولێری کرد.
بەداخەوە فەرمانی شەهیکردنی پێشمەرگەکانی کاک کۆسرەتیش ئەوکات لەلایەن کودەتاچیەکانەوە درا و بەدەستی هێزەکانی دژەتیرۆر جێبەجێکرا،لەوکاتەدا وا بڕیاردرا کە چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی شەهید بکرێن تا بەخەڵک بڵێین شەهیدمان داوە…
ئاراز شێخ جەنگی