کەمپی مەخمور بۆردومان کرا
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كەمپی مەخمووریان بۆردومان كرد و بەردەوام بەسەر ئاسمانی كەمپەكەدا دەسوڕێنەوە.
بە پێی زانیارییەكانی، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 13/10/2023 فڕۆكەكانی توركیا مووشەكێكیان ئاڕاستەی ناوەندی كەمپی مەخموور كردووە، كە نزیكی هەمان ئەو شوێنەیە كە رۆژی شەممە لەلایەن فڕۆكەی جەنگیی توركیاوە بۆردومانكران.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردومانەكەوە بهگوێرهی زانیارییه سهرهتاییهكانیش 4 كهس له ئهنجامی بۆردومانهكه كوژراون، ناو بەناویش فڕۆكەی توركیا بەسەر ئاسمانی كەمپەكەدا دەسووڕێتەوە.