ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە “بەرپرسانی ئەمنی ئێران ھەماھەنگی حەماسیان کردووە لە پلاندانان بۆ هێرشە لەناکاوەکەی ڕۆژی شەممە دژی ئیسرائیل”
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێرانییەکان “لە کۆبوونەوەیەکدا کە دووشەممەی ڕابردوو لە بەیروت بەڕێوەچووە، گڵۆپی سەوزیان بۆ هێرشەکە داگیرساندووە.”
بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەکە “ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لوبنان بەرێوە چووە، هەماهەنگی لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا و گروپە چەکدارەکانی تر کردووە، بۆ ھێرشکردنە سەر پێگەکانی سەربازی ئیسرائیل و چوونە نێو قووڵایی خاکی وڵاتەکە.