دوایین زانیاری لەبارەی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس
شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی فەلەستینی و هێزەکانی ئیسرائیل لە ژمارەیەک شوێن، لەوانە بارەگای پۆلیس لە شاری سدێرۆت، لە لە شارۆچکەی زیکیم بەردەوامە.
هەروەها سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل هەوڵی دزەکردنی نوێی چەکدارانی فەلەستینییان بۆ ناو شارۆچکەی ئەشکۆڵ لە نزیک کەرتی غەززە بەرەبەیانی
ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیاند.
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیسرائیل کوژراون، گەیشتووەتە 350 کەس و هەزار و 864 کەسیش بریندارن.
دەشڵێت، نزیکەی 750 ئیسرائیلی بێسەروشوێنن و 50ـی دیکەیان لە لایەن گرووپە فەلەستینییەکانەوە بە دیل گیراون.
هەر لە هەمان چوارچێوەدا، لە بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: هێزی دەریایی دوو چەكداری لە ناوچەی کەناری زیکیم كوژراون، ئەوەش دوای “هەوڵێکی دزەکردن” بۆ ناو شارۆچکەکانی نزیک ئیسرائیل.
هاوكات کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، تێکهەڵچوونێک لەگەڵ چەکدارانی فەلەستینی لە شارۆچکەی یەتید، لە کەرتی غەززە ڕوویداوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەمرۆ یەکشەممە 8/10/2023 وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند: لەهێرەشاکنی ئیسرائیلدا 256 فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا 20 منداڵ بوونی هەیە و 1788 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، لە بریندارەکانیش 121ی منداڵن.
چەكدارانی كەرتی غەززە لە فەڵەستین، کە لە بەیانی شەممەوە دەستیان بە هێرش کردووە، ڕایگەیاندووە، چەکدارەکانیان تا ئێستا لە چەند شوێنێکی ناو ئیسرائیلدا سەرقاڵی پێکدادانی توندن، لەوانە ئۆفاکیم، سدێرۆت، یاد مۆردخای، کفەر عەزا، بێعیری ویتد و کیسوفیم.
چەكدارەكان راشیانگەیاند، چەندین موشەکێک لە کەرتی غەززەوە تەقێنراون و زیانی زۆریان لە ئیسرائیل و سوپاكەی داوە.
هەروەها چەكدارەكان ڕۆژی یەکشەممە گەڕانەوەی چەکدارەکانیان بۆ کەرتی غەززە پشتڕاستکردەوە، دوای ئەوەی ئەرکێکی سەربازیان لە بنکەی سەربازی ڕەعیمی ئیسرائیل، کە بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە ئەنجامدا.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە مەودای ململانێکان ڕۆژی یەکشەممە فراوانتر بوو، کاتێک حزبوڵڵا لە لوبنانەوە دەستی بە تۆپبارانی پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک کێڵگەکانی شێبای كرد، هێزەکانی ئیسرائیلیش بە تۆپباران وەڵامیان دایەوە.