ڕاگەیەنراوێکی بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری دابەزاند

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بە شێوەی قیستی ساڵانە دەدرێت.

دوای ئەوەی ئەمشەو هەینی، نرخی 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 161 هەزار دیناری عێراقی، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: ئەو هەوڵانەی باس لە راگرتن یاخود کەمکردنەوەی حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستی.

لەئیستاشدا نرخی 100 دۆلار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی بۆ 157 هەزار دینار.

هەروەها چاوەروان دەکرێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.

ھەواڵی زیاتر