بەپێی ڕێکەوتنی یەکێتی و حکومەتی عێراق فەوجێکی ۷٥۰ کەسی لە لیوای ۷۱۱ی هێزەکانی ۷۰ دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەبن بە پۆلیسی فیدڕاڵی و موچەو میلاکاتیان دەچێتە سەر حکومەتی ناوەند .
بەپێی زانیارییەكان، لە ماوەی ڕابردوو دوجار تیمی سەربازی حکومەتی عێراق سەردانی لیوای ۷۱۱یان کردووە و دۆسییەی ۷٥۰ پێشمەرگەی لیواکەیان وەرگرتووە .
گواستنەوەی میلاکاتی ئەو فەوجە بەنهێنی بەڕێوە دەچێت و پەیوەستە بەڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و حکومەتی ناوەند و بە پێشمەرگەکان ڕاگەیەندراوە دەوامیان لە کەرکوک یان بینای زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ دەبێت، کە ئێستا بارەگای ئەو فەوجەی لیوای ۷۱۱ی تێدایە .
ژێدەر
بوار نیوز