مەسرور بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیيه‌وه‌ بەزووترین کات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوه‌کەدا، جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر