لویس ساکۆ هۆکاری کارەساتەکەی حەمدانییە ئاشکرا دەکات

کاردیناڵ لویس ساکۆ، پارتریاکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق و جیهان رایگەیانددەستی لەپشت بووە و کەسێک بە مەبەست ئەنجامی داوە.

لویس ساکۆ لە راگەیەندراوکدا کە ماڵپەری فەرمی پارتریاکی کلدانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەسەی لەپشت رووداوەکەی حەمدانییەوەیە، ویژدان و ئەخلاقی خۆی لەپێناو ئەجێندایەکی دیاریکرداوە فرۆشتووە، گوتیشی: پێشتر لەو هۆڵەدا چەندین ئاهەنگ و بۆنەی دیکە بەڕێوەچووە، بۆچی هیچ رووداوێکی لەمجۆرە رووینەدا؟

پارتریاکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق و جیهان جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانبارە راستەقینەکان بکرێت و دۆسیەکە بە سیاسی نەکرێت، ئەوەش وەک رێزێک بۆ ئەو کارەساتەی بەسەر کریستیانەکاندا هاتووە.

لویس ساکۆ باسی لەوەشکرد، پێویستە لیژنەی قەیرانەکان لەسەر رووداوەکە پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە نەک تاکڕەوانە دەرفەت بۆ لایەنێک دروستبکرێت تا تۆمەت ببەخشنەوە و پاکتاوی حساباتەکانیان بکەن.

ئەم قسانەی لویس ساکۆ، دوای ئەوە دێت، دوێنێ یەکشەممە 1ـی ئۆکتۆبەر، لیوا سەعد فالح، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە رایگەیاند، رووداوەکە بەمەبەست نەبووە و بەهۆی یارییە ئاگرینەکان و ئەو کەرەستانەوە بووە کە لە رازاندنەوەی هۆڵەکەدا بەکارهاتووە.

ھەواڵی زیاتر