محەمەد حاجی مەحمود سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 1ی تشرینی یەکەمی 2023 محەمەد حاجی مەحمود سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە سەلاحەدین.

‏‎لەو دیدارەدا ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

‏‎ دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی جەخت لە یەکڕیزی نیشتیمانی کورد و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردن و باشکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان کرا.

ھەواڵی زیاتر