بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “کاریگەرى کەشێکى تاڕادەیەک ناسەقامگیر بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە”.
ڕاشیگەیاند: “پلەى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات و ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم و لە ناکاو هەیە و ئەگەرى زیادبوونى خێراى باش هەیە لەم لە هەندێک کاتدا”.
سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین کەشناسی پێشبینی کردووە، تەنها سبەى پێشبینى بارانبارین هەیە ئەگەر هیچ گۆڕانکاریەک دروست نەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى