جێگری بافڵ تاڵەبانی یەکلایی کرایەوە

دوو رۆژە پرسی دانانی جێگر بۆ سەرۆکی یەکێتی، بووەتە جێی گفتوگۆی ناو کۆنگرەی یەکێتی و ئەندامێکی کۆنگرە دەڵێ: پەیڕەوی ناوخۆ یەکلایی کردۆتەوە.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی” بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هیچ جێگرێک بۆ سەرۆکی یەکێتی دیاری نەکراوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە باڵی هەولێری یەکێتی (کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ) لەگەڵ باڵی کەرکوک ( ڕەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مەمامەند و چەند کەسێکی تر) داوای پۆستی جێگری سەرۆک دەکەن. بەڵام چەند سەرکردەیەکیش لە سلێمانی داوای هەمان پۆستیان کردووە.

ھەواڵی زیاتر