پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ دەدات

سبەی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ و خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا كۆده‌بێته‌وه‌.

بریاره‌ رۆژی شه‌ممه 30ی ئه‌یلوولی 2023‌ كاتژمێر یەکی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ خوێندنه‌وه ‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر نۆ پڕۆژه‌یاسا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

له ‌كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه‌، خوێندنه‌وه‌ و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه‌ كه‌ له‌ 13ی ئاداری 2023 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردبوو و له‌ دانیشتنه‌كانی پێشوودا یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا لابردران.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقیش، دواى دە ساڵ هات دەرکردنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان.

ھەواڵی زیاتر