سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی حەلیمە تەقیپوور دەردەبڕێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی، حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە وئازیزانی دەردەبڕێت و بەتایبەتی بۆ هاوژینی کۆچکردوو، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحوودی.

رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ” بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی، بەتایبەتی هاوژینە بەڕێزەکەی، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحوودی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم “.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” خوالێخۆشبوو خاتوو حەلیمە تەقیپوور و مامۆستا کەلیموڵڵا، خزمەتێکی زۆریان بە کولتووری کوردی و بە تایبەتی پەرەپێدان و زیندووڕاگرتنی مێژوو و فەرهەنگی کوردی خوراسان کردووە. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی، بەتایبەتی هاوژینە بەڕێزەکەی، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحوودی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .

خوالێخۆشبوو خاتوو حەلیمە تەقیپوور و مامۆستا کەلیموڵڵا، خزمەتێکی زۆریان بە کولتووری کوردی و بە تایبەتی پەرەپێدان و زیندووڕاگرتنی مێژوو و فەرهەنگی کوردی خوراسان کردووە. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر