وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووت راگه‌یاند.
بەگوێرەی پێشبینیەکان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی9ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیاجیا، راشیگەیاندوە، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینی ڕایگەیاند: سبه‌ی هه‌ینی 29ی9ی2023،
ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران:35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى.