پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاڤی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا لە ئێزگەی دەنگی كوردستاندا دەنگی شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستان بوونە.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و لە هەمانكاتیشدا بووە سەرچاوەی ئیلهام و بەرچاوڕوونی بۆ شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخستنە حزبییەكان و هەموو چینوتوێژەكانی گەلی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پەیامی شۆڕش بۆ سەرانسەری كوردستان و ناوچەكە و جیهان.

ڕۆڵی ئێزگە تێكۆشەرەكەی دەنگی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشدا هەمیشە لە یادەكاندا دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێستایش بە نەفەسێكی تازە و بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و شێوازی نوێ بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی ڕەسەنایەتی و كولتوور و پێكەوەژیان و نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكی كوردستاندا.

مسعود بارزانی
28ی ئەیلوولی

2023

ھەواڵی زیاتر