دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییان دابەشدەکرێت

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بە زووترین کات دابەشبکرێت.

عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین رایگەیاند،

د.کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە یاوەری د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەم سەردانە وەرگرتنی رەزامەندی بوو بۆ وەرگرتنی بواری دارایی زانکۆکان و وەرگرتنی رەزامەندی بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین.

سامان عەبدوڵڵا، گوتیشی: وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بە زووترین کات دابەشبکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 22ی شوباتی 2023, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت.”

ھەواڵی زیاتر