تۆمەتبارێك دەستگیركرا زیاتر لە ١٠ ماتۆڕسكیلی دزیبوو

مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاتر لە ١٠ ماتۆڕسكیلی دزیبوو

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”دوای‌ سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە ماتۆڕسكیلەكانیان لێ دزرابوو، مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەروەها توانرا لەماڵی تۆمەتباردا دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسكیلدا”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”تۆمەتبار (س، م، ص) لەدایكبووی ١٩٩٢ كە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەیە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەرێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

ھەواڵی زیاتر