گه‌رمای به‌تینی هاوین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم ڕایگه‌یاند: ‌ پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ دابه‌زین بكه‌ن.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كرد پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بێت:-

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 37  پلەى سیلیزى

دهۆک:  38 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى

سۆران: 37 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر