بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پێج شەممە ٤-٥ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، سبەی دوو پلەی تر دادەبەزن، لەم دوو رۆژەدا کۆی دابەزینی پلەی گەرما ٧ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی پێنج شەممە بەم شێوەیە راگەیاند:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤١ پلەی سیلیزی