ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان دەخرێتە ڕوو.

ھەواڵی زیاتر