تۆمەتبارێک کەفەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە
تەقە لەمەفرەزەی پۆلیس کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان شەهید بوو
.
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (431 ) دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو مەفرەزەمان لەبنکەی پۆلیسی ناحییەی زنانە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبار چونەتە ماڵی تۆمەتبار لە گوندی دوڕاجی
تۆمەتبار بەجەکی جۆری کڵاشکۆف تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیس کردوەو لەئەنجامدا کارمەندمان (طارق عبدلخالق مجید ) لەدایکبووی 1972 فیشەک بەری دەکەوێ و شەهید دەبێت
گوندی ناوبراو دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگەو چەکدارانی سەربەداعش بۆیە تۆمەتبار لەدوای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ مەفرەزەکەمان بۆئەوناوچانەهەڵهاتوە کە چەکدارانی گروپی ناوبراو خۆیان تێدا حەشارداوە
لەئێستادا تەرمی کارمەندمان بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو مەفرەزەکانمان
لەهەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.
.
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2023\9\5
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر