ئەمرۆ یەکشەممە ٣/٩/٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە.
دەقی ئاگاداریەکە:
ھاووڵاتیانی بەڕێزی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، کەبەمەبەستی ناونوسینی حاجیان(لە ئێستادا ) سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان نەکەن.
لەماوەی داھاتووداو دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕیەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی ناونووسینی حاجیان و ڕێنمایی ناونوسین ڕادەگەێنێت .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە
٣⁄٩⁄٢٠٢٣