شاخەوان عەبدوڵا: جوابی کابرای مەیفرۆش نادەمەوە

دەڵێن بێدەنگن…

ئیمە بێ دەنگ نیین بەڵکو دەبێت لەوە بپرسن چی هەنگاوێکی ئیمە وایکردوە ئەو خەڵکە ژان بیگریت و بەو گەرمایە بێتە سەرجادە.

خەڵکیکی بەکرێگیراوی دەرەوەی کەرکوک کەپێشتر بەناردنی عبوە ناسیفە و سەیارەی بۆمب رێژکراو نەیانتوانی یەک ریزی و ئاسایشی کۆمەلایەتی شارەکە تێکبدەن ئیستا بە جووتێک نەعلەوە ناتوانن رێگریمان لێبکەن لە چەسپاندنی یاساو پتەوکردنی یەک ریزی نێوان پێکهاتەکان.

جوابی کابرای مەیفرۆشیش نادەمەوە چونکە بەناوهێنانی گەورە دەبیت.

پەیامێکیشم هەیە بۆ کاندیدانی کورد لەکەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەریم، وەک دەرفەت نەبوو لەیەک لیستدا بەشداری هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن داواتان لێدەکەم ئامانجەکانتان یەک بخەن و بەیەک نەفەس کار بکەن و واز لەشکاندنی یەک بهێنن گوێ لەو بەرپرسانە مەگرن کەتەنها ئامانجیان وەرگرتنی پرۆژەو فرۆشتنەوەیەتی.

پەیامێکیشم بۆ پارتییەکان، سەرتان بەرزبیت و دڵ خۆشبن کەخاوەن سەرۆکیک و حزبێکین رۆژ لەدوای رۆژی سەنگ و قورساییتان زیاد دەکات.

شاخەوان عەبدوڵا

ھەواڵی زیاتر