سنوری سلێمانی بەسەختی بۆردومان کرا

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆردومانی گوندی كه‌ڵه‌له‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شارباژێر له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كراوه‌.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان كه‌ نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌، چه‌ند گولـله‌ تۆپێكیان ئاراسته‌ی گوندی كه‌ڵه‌له‌ كردووه و ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ند جارێك به‌شێوه‌یه‌كی نزم به‌سه‌ر ئاسمانی پارێزگای سلێمانی و شاری ڕانییه‌ سووڕاونه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون گوێیان له‌ ده‌نگی فڕۆكه‌كان بووه‌ و ترس دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروستبووه‌.

له‌باره‌ی سووڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و بوونی زیانه‌كان له‌ بۆردومانه‌كه‌ی گوندی كه‌ڵه‌له،‌ تا ئێستا به‌رپرسانی شارۆچكه‌ی شارباژێر و پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه‌.

ھەواڵی زیاتر