پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی کوژرانی محەمەد میرزا لە زاخۆ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامودەزگاکان رادەسپێرێت “ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن” کە لەپشت تاوانی کوژرانی عەمیدی خانەنشین محەممەد میرزا بوون، کە شەوی رابردوو لە زاخۆ ئۆتۆمبێلەکەی ئاگری گرت و گیانی لەدەستدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەک کە ئاراستەی بنەماڵەی عەمید محەممەد میرزا یونس سۆفیی کردووە دەڵێت، “شەوی رابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محەممەد میرزا یونس سۆفی لەناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.”

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، “لەم بارەوە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم رووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لەپشت ئەم تاوانەوەن.”

ھەواڵی زیاتر