حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە خانكێ خەرج دەكات.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی خانكێ.
ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ لەسەر پلانی ساڵی 2023 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە خانكێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
ئەو پرۆژەیە كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت و هاوكات ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە دەكات.