لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی شارەزوو- سەیدسادق، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.

نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی ٢١/٧/٢٠٢٣ سەرچاوەیەک لە تەندروستیی شارەزوور ڕایگەیاند، رووداوەکە لەنزیک چەمی تانجەرۆ بووە، هەشت بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی شارەزوور، شەش کەسیان بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کران. گوتیشی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئەندامانی یەک خێزانن.
 
عەقید نافز فەتحوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور رایگەیاند “ڕووداوەكە لەنزیك گوندی تەپی كەرەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلیجۆرەكانی(ماجێستا و هیوندا) ڕوویداوە، لەئەنجامدا بەداخەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و پیاو و منداڵێکن و پێنج كەسیدیكەش برینداربون”.

سەرچاوەکە ڕایشیگەیاند: ئەو کەسانەی گیان لەدەستداوە ژن و پیاوێک و منداڵێکن.

ھەواڵی زیاتر