ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠/٧/٢٠٢٣ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەرکۆنەی سوتاندنی قورئان و سوتاندنی بالیۆزخانەی سوید لەبەغدا کرد.
دەقی راگەیاندراوەکەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. لە هەمان کاتیشدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتوکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان و، پشتگیری لە بەڕێز سودانی و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە.
مەحموود محەممەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
20ـی 7ـی 2023