بەرهەمی ناوخۆی زیاتر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت

بەڕێوبەری کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ رەوانەی دەرەوەی وڵات بکەین.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوبەری کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ بۆ دەرەوە، لیژنەیەکی تایبەت هەیە خولی شارەزابوون بۆ جووتیار و ئەندازیارەکان دەکاتەوە کە چۆن پاکێجینک بکرێت، لەنووسینگەی سەرۆک وەزیران لیژنە هەیە لەگەڵ وەبەرهێنان و کۆمپانیا جیهانییەکان و بازاڕی دەرەوە ڕێککەوتن دەکات تا ئەوکاتەی بەرهەم پێدەگات هەناردە بکرێت.

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: هەموو ئامادەکاریێکمان کردووە لەڕووی ئیداری وئاگادارکردنەوەی جووتیار و کردنەوەی خول بۆیان، ئەو ڕێنماییانەی بەئێمەدراون هەمووی جێبەجێکراون، چونکە 75% بەرهەمی بڕیارە هەناردەی دەرەوە بکرێت لە پارێزگای دهۆکە، وەکو ترێ، هەنجیر، سێو، هەنار، هەنگوین و چەند بەرهەمێکی دیکە.

ھەواڵی زیاتر