لە نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا كە واژۆی (سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی لەسەرە هاتووە”لەپێناو بەرژەوەندی گشتی،ڕێكلامكردن بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە سۆشیاڵ میدیا بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە”.
ههر له نوسراوهكهى وهزارهتى تهندروستیدا هاتووه”نابێت لەلایەن پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و تاقیگە و بایەلۆجی و كیمیایی و دەرمانساز و شوێنەكانی فرۆشتنی دەرمانی گیاییەوە، بابەتی ئاماژەپێكراو باسبكرێت بەناوی هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستییەوە”.