دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت. 
 
رۆژی شەممە، 15ـی 7ی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی لە د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم/سلێمانی کرد و “بڕیاردرا لە سبەینێوە دەست بکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.”

ھەواڵی زیاتر