لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
لەسەر ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی ) لە نێوان ڕێگای کەلار بۆ گردەگۆزینە، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتیەک دەدات و گیان لە دەست دەدات
ئەم شەو (پێنج شەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان اڵتیما) لە کەلار بەئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆشتوە لە ڕێگای پشتێنەی شار، لە هاوڵاتیەک دەدات و بەسەختی بریندای دەکات
بریندارەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
لەئێستادا تیمی هاتوچۆ بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان