د.ئارام محمد “دەبێ کابینەی نۆیەم لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە زێڕ بینووسرێتەوە.”
وەزیری خوێندنی باڵا لە میانی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان رایگەیاند: چیرۆکی چوار ساڵی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چیرۆکێکی ئەوەندە پڕشنگدار و جوانە، ئەوەندە خۆڕاگرانەیە کە مرۆڤ دەبێ لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە زێڕ بینووسێتەوە.