بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان دەکرێتەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کردوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ـی تەمموزی 2023ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر