ژمارەی دانیشتووانی ھەرێم لە حەوت ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

(سیروان موحەمەد) سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووه‌، بەپێی خەمڵاندنێك كە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە، پێشبینی دەكەین تاوەكو كۆتایی ئه‌مساڵ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بگاتە شەش ملیۆن و (550) هەزار كەس، جگە لە ژمارەی ئاوارەو پەنابەران

سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لەبارەی داتای تەواوی دانیشتووانیش وتویه‌تى: تاوەكو سەرژمێری عێراق نەكرێت، ناتوانین داتای تەواو بڵاوبكەینەوە، ئەوەی كە ئێستا هەیە تەنیا خەمڵاندنێكە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی ئامار، رەگەزی نێر زۆرینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدێنێت بەم شێوەیە؛ سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 دانیشتوو لە رەگەزی نێرن و لە بەرامبەردا سێ ملیۆن و 260 هەزار و 240 دانیشتووی دیکەش لە رەگەزی مێن.

ھەواڵی زیاتر