لەمەودوا مردوو له شه‌واندا دەنێژرێت
به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له كاته‌كانی رۆژ له‌م وه‌رزه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت داوایان له هاووڵاتییان كرد بۆ له‌مه‌ودوا مردووه‌كانیان به شه‌و بنێژن.
شارەوانی وڵاتی کوێت لە بڕیارێکدا کە بڕیاره‌کە فه‌توا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌رگیراوه دەلێت: به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن مردووه‌كانیان له كاته‌كانی شه‌و به‌تایبه‌تیش له نێوان نوێژه‌كانی شیوان و خه‌وتنان بنێژن تا نه‌بێته ئاسته‌نگ بۆ خاوه‌نی مردوو و ئه‌وانه‌شی ده‌چنه سه‌ر گۆڕستان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م بڕیاره‌یان مه‌رج نییه و ده‌كرێت مردوو له هه‌ر كاتێكدا بنێژرێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا باشتره ڕێوڕه‌سمی ناشتن و له‌گۆڕنانی مردووان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرسه له كاته‌كانی شه‌ودا بێت.
شاره‌وانی وڵاتی كوێت جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و ناشتنی مردووه‌كان له كاته‌كانی شه‌واندا ڕووناككه‌ره‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كان له گۆڕستان دابین ده‌كه‌ن.