نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە

بە هۆی کەمی ئەو دۆلارە نەختنەییە بانکی ناوەندیی عێراق دەیفرۆشێت، نرخر دۆلار لە بازاڕدا بەرزبوویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2023/7/10، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی 226 ملیۆن و 382 هەزار و 539 دۆلاری خستەبازاڕەوە.

لەو بڕە 214 ملیۆن و 882 هەزار و 539 دۆلاری حەواڵە و تەنها 11 ملیۆن و 500 هەزاری بە نەخت بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی کەمی دۆلاری نەخت لە بازاڕدا، نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار دینار بەرزبووەوە.

ھەواڵی زیاتر