فازڵ میرانی گوتی ”ئەو شێوەیە لە سیاسەتکردنە زۆر مەرغوب نییە، سیاسەت نە میزاجە، نە کارو کاردانەوەیە، سیاسەت زانستەو دەبێت لەگەڵ پێشهاتەکان تێکەڵ ببین.
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند ”سەرۆک بارزانی، واقیعی کوردستانی لەبەرچاو گرتووەو هەمیشە موڕاعاتی یەکێتیمان کردووە. لە پێناو بەرژەوەندی کوردستان”.
وتیشی: “پێشتر یەکێتی لە دۆخێکی خراپدا بوو، بەڵام ئێمە پۆستی سەرۆک وەزیرانمان پێدان. ئەو کات موڕاعاتمان کردن”.
لە وەڵامی قسەکانی بافڵ تاڵەبانیدا، فازڵ میرانی گوتی ”ئەو شێوەیە لە سیاسەتکردنە زۆر مەرغوب نییە، سیاسەت نە میزاجە. نە کارو کاردانەوەیە. سیاسەت زانستەو دەبێت لەگەڵ پێشهاتەکان تێکەڵ ببین. دڵنیابن دەرگاکان داناخەین و ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەرگا داناخەین. زروفی نەگونجاو دێنە پێشەوە بەڵام ئینسان نابێ هەراسان ببێت. لە کۆبونەوەکامی ئایندە کێشەکان چارەسەر دەکەین”.