ئاسایشی هەولێر تەقەکەرەکی دەستگیر کرد

لە بڵاوکراوەیەکی ئاسایشی هەولێردا، ئاماژە بە دەستگیرکردنی تەقەکەرێک دەکات، کە چەکی بێ مۆلەتی بەکارهێناوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی ئاسایش:

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) تۆمەتبار(م , ح, ع ) دەستگر کرا , بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێرو بلاو کردنەوەی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان، ڕێکاری یاسای بەرامبەر گیراوەتەبەرو دەدرێت بەدادگا.
هەمیشە دوپاتی دەکەینەوە داوادەکەین لەهاولاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێرو دەوروبەری خۆیان بەدور بگرن لەهەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن،چونکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر پۆست و پلەیەکدابێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

ھەواڵی زیاتر