لەڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی هەولێردا ئاماژەی بەشەرەکەی ئەمرۆ کراوە کە هاوڵاتیەکی قەزای خەبات بە سەختی برینداربووە و لە ئیستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرە.
ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش:
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦ی٧ی ٢٠٢٣ لەقەزای خەبات کێشە لەنێوان ئەندامی بنەماڵەیەکدا دروست بوە کە خالۆزاو پورزای یەکترن لەسەر زەوی کشتوکاڵی بەناوەکانی(بۆتان أحمد رکن الدین) و(ج ، ن ، م ) و چەک لەنێوانیان بەکارهاتوە ،لەئەنجام هاولاتی (بۆتان أحمد رکن الدین ) بەسەخی بریندار بوە،لەئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بەمەبەستی چارەسەر کردنی،هەروەها کەسی تەقەکەر (ج ،ن ، م)دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە و ئێستا
لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر