سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەنگۆی وەرگرتنی پارە رەت دەکاتوە و دەڵێ ” جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ برە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە”.
مونا قاوەچی، سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەواڵێک سەبارەت بە وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر وەک نەسریە لەلایەن بەندەوە بڵاو دەکەنەوە، بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە و رایبگەیێنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی و هەڵبەستراو و دروستکراون”.
مونا قاوەچی دەڵێت “بە هەموو لایەکی رادەگەیێنین کە جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ برە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە، بابەتێکی لەم شێوەیە بوونی نیە و ئەوەی بڵاو دەکرێتەوە هەڵبەستراو و دوورن لە راستی و هەمووی رەتدەکەینەوە”.