به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما ده‌كات بۆ سه‌رووی 45 پله.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەم پێنج شەم هەینى ڕادەى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت، سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44 پلەى سیلیزى ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (36-40) پلەى سیلیزى ناوچە سنووریەکان لە نێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت .
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، کاریگەرى قوڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى کاریگەرییەکەى تا ڕۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44
سلێمانی : 43
دهۆک : 43
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 43
گەرمیان : 47