دەقی نوسینەکەی وەزیری پەروەردە:
ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، یەکەیەکی نیشتەجێ بوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابی “هەنار تەها نوری ” یەکەمی کوردستان لەبەشی وێژەیی لە قەزای چەمچەماڵ، جەنابیان بەندەی ڕاسپارد کە لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی هەنار خان و خانەوادەکەیان بکەم و جەنابیشیان خەڵاتی دەبێت بۆ هەموو یەکەمەکان.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٤ـی ٧ـی ٢٠٢٣