لە کەرکووک گەنجێک کوژرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو دووشەممە ٣/٧/٢٠٢٣ گەنجێک لە کەرکوک لەلایەن هاورێکەیەوە دەکوژرێت.

عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لە شاری کەرکووک،ڕایگەیاند: کوژراوەکە ناوی (مەهدی حەسەن)ـە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە و نیشتەجێی گەڕەکی ئیسکانی لەرکووکە، لەلایەن هاورێکەی خۆیەوە 13 گولـلەی کڵاشینکۆفی لێدراوە، دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند: “لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هاوڕێ بکوژەکە هەڵهاتووەو دەستگیر نەکراوە، بەڵام ئێمە بە شوێنیەوە دەبین تاکو دەستگیری دەکەین”.

ھەواڵی زیاتر