دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کارەکانی ئەو شێڵتەرە تایبەتەی لە دەرەوەی شاری هەولێر بۆ سەگە بێلانەکان دروستکراوە، تەواوبوون و، رۆژی شەممەی داهاتوو 8ـی تەممووزی 2023، دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت.

وتیشی، پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لەناو شار و دەرەوەی شار و سەرجەم ناحیە و قەزاکانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوش دا، لەماوەی داهاتوودا هەڵمەتێک رادەگەیەنن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانیش هاوکاربن لەگەڵیان بۆ کۆکردنەوەی ئەو جۆرە سەگانە.

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە 21 هەزار سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەن و لەماوەی چوار مانگی رابردوودا زیاتر لە 300 حاڵەتی پەلاماردان و گەستن لەلایەن سەگی بێلانەوە بۆ سەر هاووڵاتییان لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر تۆمارکراون.

ھەواڵی زیاتر